English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم چەند نیشانە دەریدەخات دڵمان کێشەی تەندروستی هەیە
2019-01-04 [10:50 AM]

هەولێر ZNA



 

لاواز بونی ماسولکه‌کانی دڵ له‌ باوترین نه‌خۆشیه‌کانی دڵه‌ و هه‌ندێک جار ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌کانی دیکه‌  وجه‌ڵده‌ ببین .

گرنگترین  نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ :

1-هه‌ستکردن به‌ که‌مبونه‌وه‌ی هه‌وا : کاتێک هه‌ست به‌ که‌مبونه‌وه‌ی هه‌واده‌که‌ین و پێشتر به‌وشیوه‌یه‌ نه‌بوین پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وی خوێن به‌بڕی پێویست به‌ دڵ ناگات .

2-زیادبوونی قه‌باره‌ی قاچ یان ئاوسانی : پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان دووپاتکردۆته‌وه‌، به‌هۆی ڕزگارنه‌بون له‌ شله‌ ناپێویسته‌کان دروست ده‌بێت و به‌هۆی کێشه‌ له‌ دڵدا ڕووده‌دات شڵه‌ له‌ قاچدا کۆده‌بێته‌وه .‌

3-کۆکین له‌کاتی خه‌ودا : کۆکه‌ی زۆر له‌کاتی پاڵکه‌وتن و خه‌وتندا نیشانه‌یه‌ بۆ لاوازی دڵ  و کۆبونه‌وی‌ شله‌ له‌ناو سییه‌کاندا .

4-ماندوبونی زۆر : له‌ باره‌کانی لاوازبونی دڵ خوێن بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی جه‌سته‌ به‌باشی ناگات و ته‌نها به‌شه‌ سه‌ره‌کیه‌کان خوێنیان پێده‌گات به‌وه‌ش لاوازی و بێهێزبونی زۆرمان پێوه‌ده‌رده‌که‌وێت .

5-له‌ده‌ستدانی ئاره‌زوی خواردن : گه‌ده‌مان به‌هۆی لاوازبونی دڵ خوێنی پێویستی پێناگات و به‌وه‌ش توشی له‌ده‌ستدانی ئاره‌زوی خۆراک ده‌بین .

6-لێدانی دڵ به‌شێوه‌یه‌کی به‌هێز : لێدانی دڵ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ له‌ که‌می خوێنی ڕۆیشتوو بۆ ئه‌ندامه‌کان بپارێزێت و به‌وه‌ش هه‌ستی پێده‌که‌ین دڵمان دڵه‌ کوتێ ده‌کات .





ئەم هەواڵە 1561جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad