English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. مان سیتی یاری لووتکەی له‌ لیڤه‌رپوڵی بردەوە
2019-01-04 [06:18 AM]

ZNA – ھەولێر



لە کۆتا یاریی ھەفتەی ٢١ی خولی ئینگلتەرا لە یاری لوتکەدا یانەی مانچستەر سیتی لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپولی کرد.

لە ئەنجامدا یانەی مانچستەر سیتی توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوەو لیڤەرپوڵ توشی یەکەم دۆڕان بکات لەم وەرزە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی ٤٠، یانەی مانچستەرسیتی توانی لە رێگەی یاریزان ئەگوێرۆ  تۆڕی گۆڵی ئەلیسۆن بھەژێنێت و ئەم تایمە ١-٠ بە کۆتا بھێنێت.

لە گێمی دووەمی یاریەکە، یانەی لیڤەرپوڵ توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و لە خولەکی ٦٤،لە لایەن فێرمینھۆوە گۆڵی بەرامبەر تۆمارکرا.

جارێکیتر سانی توانی لە خولەکی ٧٢ گۆڵی دووەم  وبردنەوەی یانەکەی بکات و جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ لیڤەرپوڵ کەمبکەنەوە.

بەم ئەنجامەش مانچستەر سیتی ھەنگاوێکی تر خۆی نزیک کردەوە و کۆی خاڵەکانی بۆ ٥٠ خاڵ بەرزکردەوەو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ لیڤەرپوڵی پێشەنگ تەنھا چوار خاڵ مایەوە.





ئەم هەواڵە 8800جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad