English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا جێگرەوەی برێت مەكگۆرك-ی دەستنیشان كرد
2019-01-05 [04:19 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند ، جێمس جێفری نوێنەری ئەمەریكا لە سووریا، لە شوێنی برێت مەكگۆرك، دەبێتە نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا لە ھاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش.

دوای ئەوەی مەكگۆرك دەستی لەكاركێشایەوە، دوای ئەوەش ترەمپ لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو مەكگۆرك ناناسێت و لە ساڵی 2015 لەلایەن ئۆباماوە دیاركراوە.

جێفری لە ساڵی 2007 بۆ 2008 جێگری راوێژكاری نیشتمانی ئەمەریكا بووە، لە ساڵی 2008 بۆ 2010 باڵیوزی ئەمەریكا بووە لە توركیا، دواتریش بووەتە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق.

جێمس جێفری، لە 17/8/2018 وەك بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەست بەكاربوو.

برێت مه‌كگورك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كه‌ رۆژی 22-12-2018 ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 1498جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad