English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ڕۆژانە 140 هەزار بەرمیل كەمتر هەناردە دەكات
2019-01-05 [05:08 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی پابەند دەبێت بەو بڕیارانەی کە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک و وڵاتانی بەرهەمهێنەر دەریانکردووە لەبارەی سنووردارکردنی بەرھەمھێنانی نەوت .

 

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندی بڕیارەكەی ئۆپیك و بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی ڕێكخراوەكە دەبێت، لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت،

 

وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک و وڵاتانی بەرهەمهێنەر لەدەرەوەی رێکخراوەکە ، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی رۆژانە ملیۆنێک و دووسەد هەزار بەرمیل، كە عێراق لەسەدا 3 ی بەردەكەوێت.
 
ئەو گوتیشی: سەبارەت بەمە ھەنگاوی پێویستیان ناوە بۆ کەمکردنەوەی 3%ـی بەرھەمھێنانی نەوت لە رۆژێکدا کە ئەمەش دەکاتە 140 ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

 

 




ئەم هەواڵە 8842جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad