English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیس 5 تۆمەتباری ده‌ستگیر كرد
2019-01-05 [05:51 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانی راگەیاند، به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن‌ و هه‌ره‌شه‌كردن‌ و سنوربه‌زاندن توانرا 5 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن‌ و روبه‌روی‌ یاسا بكرێنه‌وه‌.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت  ، به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێنی‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 5 تۆمه‌تباری‌ ده‌ستگیركردو بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق-یش ده‌ستیبه‌سه‌ر 6 ماتۆرسكیلدا گرت.

پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گێنێت ، له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن، له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردودا به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (456، 15ی‌ جه‌وازات، 24ی‌ هاتوچۆ، 432) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌‌و به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن‌و هه‌ره‌شه‌كردن‌و سنوربه‌زاندن توانرا 5 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن‌و روبه‌روی‌ یاسا بكرێنه‌وه‌.

پۆلیس راشیگه‌یاندووه‌ ، هاوكات پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ هاوڵاتیان به‌هۆی‌ بێزاربونیان له‌ماتۆرسكیله‌ بێ مۆڵه‌ت‌و بێ سه‌ره‌تاكاندا، بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق ده‌ستیبه‌سه‌ر 6 ماتۆرسكیلدا گرت‌و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی‌ یاسا كرانه‌وه‌.
 





ئەم هەواڵە 3409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad