English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی توركیا و ئیسرائیل ده‌كات
2019-01-05 [08:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و ئیسرائیل ده‌كات، بڕیاره‌ جه‌نه‌رال جۆزڤ دانفۆڕد، سه‌رۆکی ستونه‌کانی هاوبه‌شی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا، له‌م سه‌ردانه‌ی بۆ تورکیا هاوڕێیه‌تی بکات.

جۆن بۆڵتن، رایگه‌یاند، بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ی چوونه‌ده‌ری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا و به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ر به‌ "ڕه‌فتاری تێکده‌رانه‌ی" ئێران له‌ ناوچه‌که‌، سه‌ردانی ئیسڕایل و تورکیا ده‌کات.

دوێنێ هه‌ینی بۆڵتن له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت، له‌ سه‌ردانه‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌ پێشگرتن له‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تاقمی داعش له‌ ناوچه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌کات.

دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا له‌ راگه‌یاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا دۆناڵد ترامپ هه‌واڵی سه‌باره‌ت به‌ کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا راگه‌یاند، و گوتی، سه‌رۆکی تورکیا به‌ڵێنی داوه‌ سوریا له‌ پاشماوه‌کانی هێزه‌کانی داعش پاک بکاته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ئیسرایل بوونی ئێران له‌ سوریادا به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ ئاسایشی خۆی ده‌زانێت، نیگه‌رانی ده‌ربڕێوه‌ له‌ چوونه‌ده‌ری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریاه‌ربڕیوه‌ پێی وایه‌ ڕێگا به‌ ئێران ده‌دات بوونی خۆی له‌و وڵاته‌ سه‌قامگیر بکات.

 

voa





ئەم هەواڵە 3556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad