English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ سه‌ردانی هه‌شت وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
2019-01-05 [09:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی هه‌شت وڵات له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات به‌ڵام دیار نییه‌ سه‌ردانی عێراق ده‌كات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ردانانه‌ی پۆمپیۆ له‌ هه‌شتی ئه‌مه‌ مانگه‌ ده‌ست پێده‌كات و هه‌شت رۆژ ده‌خایه‌نێت.

وتیشی، سه‌ردانه‌كانی پۆمپیۆ بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی یه‌مه‌ن و سوریا و ئێران كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئوردن، میسر، به‌حره‌ین، ئیمارات، قه‌ته‌ر، سعودیه‌، عومان و كوێت ده‌گرێته‌وه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ نه‌كرد كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ عێراقیش ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام پێشتر كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایانگه‌یاندبوو، له‌م مانگه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.





ئەم هەواڵە 6328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad