English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی خۆش بۆ ھاندەرانی بەرشەلۆنە
2019-01-05 [10:01 AM]

ZNA- ھەولێر  


پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی خیتافی لە گەڕی ھەژدەھەمی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی گەڕایەوە.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، ئەمڕۆ سێرجیۆ بۆسکێس جارێکی دیکە گەڕایەوە راھێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی بەھۆی نەخۆشییەوە لە راھێنانەکان دوور کەوتبووە.

لەھەواڵەکە ھاتووە، دوێنێ سێرجیۆ بۆسکێس نەیتوانی بەشداری راھێنانەکان بکات و لەماڵەوە مایەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەڕایەوە راھێنانەکان و بۆ یاری بەرامبەر یانەی خیتافی ئامادە دەبێت.

بڕیارە سبەی یەکشەممە یانەی بەرشەلۆنە لەمیانەی یارییەکانی گەڕی ھەژدەھەمی خولی لالیگای ئیسپانی رووبەرووی یانەی خیتافی ببێتەوە ، یارییەکەش لەکاتژمێر ١٠,٤٥ خولەک بە کاتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

 

یاسین ئەحمەد





ئەم هەواڵە 6550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad