English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاودێرێكی سیاسی: سوپای عێراق ھیچ پەیوەندییەکی بە کورد و ھەرێمه‌وه‌ نییە
2019-01-05 [01:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

موئەید تەیب، چاودێری سیاسی، رایگه‌یاند، دامەزراندنی سوپای عێراق ھیچ پەیوەندیەکی بە کورد و ھەرێمی کوردستانەوە نییە چونكه‌ کاتێک سوپای عێراق دامەزرێنرا بۆ ئه‌وه‌ی شەڕی عێراقییەکان بکات، لەبەر ئەوە لە ڕۆژی دامەزاندنییەوە سوپای عێراق خەڵک و  سنوورەکانی عێراقی نه‌پاراستووه‌.

موئه‌ید ته‌یب وتیشی، سوپای عێراق، سوپایه‌كی نیشتمانی نەبووە کە گوزارشت لە ھەموو پێکھاتەکانی ئه‌و وڵاته‌ بکات، ھەتا مەلیک فەیسەڵی یەکەم لە نامەیەکیدا دەڵێت "من پێویستیم بە دوو سوپا ھەیە، یەکێک لە باکوور و ئەوی دیکەش لە باشوور"، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، دەوڵەتی عێراق، دەوڵەتێکی سوننەی عەرەبی بووە.

ئەو چاودێرە سیاسییە ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، دەستخۆش لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین، ڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراقی نەکردە پشووی فەرمی، لەبەر ئەوەی سوپای عێراق ھەموو کات دارێک بووە بە دەست ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە بۆ ئەوەی کوردی پێ بچەوسێننەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، خەڵکی عێراق بە گشتی بەدەست سوپای عێراقەوە ئازاری چەشتووە و ھیچ سەروەرییەکی تۆمار نەکردووە، ئەو سوپایە تا ئێمەی کورد و بگرە عەرەبیش شانازی پێوە بکەین، حەقە ئەو ڕۆژە لاببرێت و نەک لە ھەرێمی کوردستان، لە عێراقیش نەکرێتە پشووی فەرمی.

 

kdp.info





ئەم هەواڵە 1927جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad