English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانشستەر یونایتد پێنجەم سەرکەوتنی تۆمارکرد 
2019-01-05 [02:13 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی لەژێر سەرپەرشتی راھێنەر سۆلسکایەر، ئەم جارەش خۆی گەیاندە قۆناغی ٣٢ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا. 

ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی مانشستەر یونایتد لە یاری قۆناغی ٦٤ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا میوانداری یانەی ریدینگی کرد. 

یانەی مانشستەر توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بۆ یانەی ریدینگ. 

گۆڵەکانی یانەی مان یونایتد لە خولەکەکانی ٢٢ و ٤٥ لەرێگەی یاریزانان خوان ماتا و رۆمێلۆ لۆکاکۆ تۆمارکران. 

بەم ئەنجامە یانەی مانشستەر یونایتد پێنجەم سەرکەوتنی لە سەریەک بەدەستھێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی ٣٢ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5863جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad