English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا: ئه‌گه‌ر رژێمی سووریا په‌نا بۆ چه‌كی كیمیایی‌ بببات وەڵامێكی بەهێزمان دەبێت
2019-01-06 [05:07 AM]

ZNA – هەولێر


راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریی بە رژێمی سووریا دەدات، له‌ ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا په‌نا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی نه‌بات.

جۆن بۆڵتن،  به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگەیاند: "ئەمەریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاریی له‌ هه‌ڵوێستەكانی ناكات به‌رامبه‌ربە به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سووریاوه‌،  ئه‌گه‌ر رژێمی سووریا په‌نا بۆ ئه‌و چه‌كه‌ بببات، له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌ڵامێكی به‌هێز ده‌درێته‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر دوو جار وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه‌"‌.

راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: "بۆیه‌ ده‌بێت رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د خه‌یاڵی ئه‌وه‌ نه‌كات و بیر له‌ كارێكی له‌و جۆره‌ نه‌كاته‌وه‌".

به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، ئەمەریكا مانگی نیسانی ساڵی 2017 و 2018 دووجار بنكه‌ و دامه‌زراوه‌كانی رژێمی سووریای مووشه‌كباران كردووه‌.

 





ئەم هەواڵە 5227جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad