English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەكان هۆڵەنداشی گرتەوە
2019-01-06 [05:39 AM]

ZNA – هەولێر


ڕۆژی شەممە 5-1-2019، خۆپیشاندەرانی ئێلەگ زەردەکان لە چەند شارێکی هۆڵەندا خۆپیشاندانیان دژی حکوومەت ئەنجامدا و داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران، مارک روتە، یان دەکرد.

نزیکەی ١٠٠ کەس لە شاری لاهای لە نزیک باڵەخانەی پەرلەمان گردبوونەوە و دژ بە سیاسەتی حکوومەت و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەكەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

خۆپیشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی ،مارك روتە، یان دەکرد و هوتافی "بڕۆ روتە"یان دەگوتەوە، خۆپیشاندانەكەش  لە ژێر گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی لە لایەن پۆلیسی هۆڵەندا بەڕێوەچوو.

لە كاتی خۆپشاندانەکاندا، پۆلیس ئافرەتێکی دەستگیر کرد کە رەتی کردبووەوە ناسنامەکەی پیشانی پۆلیس بدات.

هەر لە شاری رۆتردامی ئەو وڵاتەش نزیکەی ١٠٠ خۆپشاندەری ئێلەگ زەردەکات خۆپیشاندانێکیان لەسەر پردی ئەراسموس ئەنجامدا.

 





ئەم هەواڵە 5215جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad