English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆى لێدوانێكى له‌سه‌ر بابه‌تى فه‌ڵه‌ستین، داواى لادانی وه‌زیرێكی عێراقی ده‌كرێت
2019-01-06 [06:06 AM]

ZNA-هەولێر


 

به‌هۆى لێدوانێكى له‌سه‌ر بابه‌تى فه‌ڵه‌ستین، داواى له‌سه‌ركارلابردنى محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق ده‌كرێت.

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، پێشتر باڵیۆزی عێراق بوو له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بڕوای به‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین، پێویسته‌ دوو ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێت، راشیگه‌یاند، به‌غدا رۆڵێكی سه‌ره‌كی گێڕاوه‌ له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، كاردانه‌وه‌ی توندی به‌ دوای خۆیدا هێنا، له‌وباره‌یه‌وه‌ خه‌ڵه‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د سه‌رۆكى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ى وته‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كردوه‌ و ره‌تیكردۆته‌وه‌ ئه‌و وتانه‌ نوێنه‌رایه‌تى گه‌لى عیراق و هێزه‌ سیاسییه‌كان بكات، داواش ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بكرێت ئه‌گه‌ر وشه‌كانى تاكه‌كه‌سى بووه‌ ئه‌وا پێویسته‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ركارلایببات، ئه‌گه‌ر لێدوانه‌كه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌ت ده‌كات، ئه‌وا ده‌بێت لایه‌نه‌ ساسییه‌كان كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ بكه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ مه‌ترسیداره‌.

هاوكات حه‌سه‌ن شاكر، له‌ هاوپه‌یمانی بنیاتنان، كه‌ هاوپه‌یمانی فه‌تحی هادی عامری، ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی و به‌شێك له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی تێدایه‌، داوای لێپێچینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ده‌كات به‌هۆی ئه‌و لێدوانانه‌ و دووپاتیكرده‌وه‌، پێویسته‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و وه‌زیره‌.





ئەم هەواڵە 6556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad