English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانگی داهاتوو گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان هەولێر و دیاربەكر دەست پێدەكات
2019-01-06 [06:08 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆكی ژووری پیشەسازی و بازرگانی دیاربەكر رایگەیاند، بڕیارە مانگی داهاتوو گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان هەولێر و دیاربەكر دەستپێبكات، ئەوەش بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و باكوور بەهێز دەكات.

 

محەمەد كایا، سەرۆكی ژووری پیشەسازی و بازرگانی دیاربەكر رایگەیاند: "دەمەوێت مژدەی ئەوە بدەم كە مانگی شوبات گەشتی ئاسمانی هەولێر و دیاربەكر دەستپێدەكات.
ئەو گوتیشی: "دەستپێكردنی گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و دیاربەكر، سوودی زۆری بۆ كەرتی بازرگانی شاری دیاربەكر دەبێت، چونكە هەولێر دەروازەیەكی گرنگی بازرگانییە بۆ دیاربەكر.
ئەو بەرپرسەی دیاربەكر دەشڵێت: "بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووری دیاربەكر، ئەمساڵ نەخشە رێگای تایبەتمان هەیە، ساڵی رابردوو  شاری دیاربەكر بە بەهای زیاد لە 200 ملیۆن دۆلار هەناردەی شتومەكی كردووە و چاوەڕوان دەكرێت ئەو بەهایە لە داهاتوودا زیاتر بكرێت".




ئەم هەواڵە 1615جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad