English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپاى ئەمریكا مانۆڕێكى سەربازى ئەنجام دەدات
2019-01-06 [07:09 AM]

ZNA-هەولێر


هێزەكانى سوپاى ئەمریكا لەكوێت لەبەیانامەیەكدا ئاشكرایانكرد، كە هێزەكانیان مانۆڕێكى سەربازی ئەنجام دەدەن بۆدابینكردنى مەشقى پێویست لەسەرفریاگوزارییە پزیشكیەكان بۆ فەرماندەى هێزە وشكانیەكان لەناوچەكانى رووبەڕووبوونەوەدا.

ئەم مانۆڕو مەشقكردنە جۆرێكى نوێیە لەمانۆڕە بەردەوامەكانى سوپاى ئەمریكا لەناوچەكەدا، مەبەستیانە لەرێگاى فرۆكەى فریاگوزارى پزیشكى شێوازو مەشقى پێویست لەسەر چۆنیەتى ئەم جۆرە فریاگوزاریە پێشكەش بكەن.

هەرلەم بەیاننامەیدا ئاماژە بەوە دراوە ئەم مانۆرە لەچوارچێوەى پشتیوانیە سەربازییەكانە بۆهەر دوو ئۆپەراسیۆنى ورەى پۆلاین و قەڵغانى ئیسپارتە.

شایەنى باسە هێزەكانى ئەمریكا لەچەند ناوەچەیەكى كەنداو ئامادەییان هەیە و بەردەوامن لەسەر مەشق و راهێنان و مانۆڕى سەربازى لەپێناو بەرزكردنەوەى تواناى هێزەكانیان لەو بوارانەدا.





ئەم هەواڵە 985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad