English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیدان پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ وه‌رده‌گرێت
2019-01-06 [07:06 AM]

ZNA- ھەولێر



زیدانی فەرەنسی و راھێنەری پێشووی یانەی ریال مەدرید، نزیک دەبێتەوە لە وەرگرتنی پۆستی مەشق و راھێنانی یانەیێکی گەورەی ئیتاڵی.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا ئەمرۆ بڵاویانکردۆتەوە، ئیدارەی یوڤی رێکەوتون لەگەڵ زیدان بۆ ئەوەی لە سەرەتای وەرزی داھاتوەوە پۆستی راھێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.

بە پێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، رێکەوتنی نھێنی لە نێوان زیدان و ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس ھەیەو لە کۆتایی ئەم وەرزە ئەلێگری راھێنەری ئیتاڵیا لە یۆڤانتۆس دەڕوات و زیدان شوێنەکەی دەگرێتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردوە کە ھەرچەندە ئەلێگری تا ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس ھەیە، بەڵام ئەگەر نازناوی چامپیۆنز لیگ لەم وەرزەدا بەدەست نەھێنێت ، ئیدارەی یانەکە ئالێگری دوردەخاتەوەو زیدان دەخاتە جێگەکەی.

دوای دەستبەرداربوون لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید، ئەمە چەند جارێکە ناوی زیدان بە چەندیانەیێک دەبەسترێتەوە.





ئەم هەواڵە 9364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad