English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە وەزارەتی پەروەردەوە 
2019-01-06 [10:42 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە سبەی دووشەممە زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار قوتابی تاقیکردنەوەکانی کۆرسی یەکەم ئەنجام دەدەن. 

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەیە .. 

سبەی دووشەممە ڕێکەوتی ٧/١/٢٠١٩ی زایینی، لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و بە بەشداری زیاتر لە ملیۆنێک و سەد ھەزار قوتابی لە قۆناغی چوارەمی بنەڕەتی بۆ ١١ی ئامادەیی، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم/ خوولی یەکەمی پۆلە ناکۆتاکان دەست پێ دەکات. 
حکومەتی ھەرێم بە پێی توانای داراییی ئەم قۆناغە قورسەی کوردستان، ھەمیشە پاڵپشتی خوێندن و فەراھەمکردنی کەشێکی ئارام بووە بۆ پڕۆسەی خوێندن و جێبەجێکردنی ئەزموونەکان، بۆیە لەسەر قوتابیان پێویستە کاتەکانیان بەفیڕۆ نەدەن و ئەو ماوە کورتەی کە بۆ ئەم پڕۆسەیە دانراوە، دوور بکەونەوە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و یاریکردن پێیان تا نمرەی باش بەدەست بھێنن. 
داوا لە خانەوادەی بەڕێزی قوتابیان دەکەین، لە ماڵەوە ھەوڵی دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ منداڵەکانیان بدەن و پاڵپشتێکی بەھێزی دەروونی و پەروەردەییان بن و پاڵەپەستۆیان لەسەر دروست نەکەن و ڕەچاوکردنی کاتی پێویست بۆ خوێندن و خواردنی تەندرووستیان بکەن. 
سوپاسی مامۆستایانی خۆشەویستیش دەکەین کە وەک ھەمیشە ھاوکار و جێبەجێکاری ئەم پڕۆسە بەرفراوانە پەروەردەییەن و ھیوای سەرکەوتنیش بۆ ھەموو قوتابیان دەخوازین. 
وەزارەتی پەروەردە
 ٦/١/٢٠١٩





ئەم هەواڵە 6490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad