English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەسێک پێنج ئۆتۆمبێل دەدزێت 
2019-01-06 [12:22 PM]

ZNA- ھەولێر 



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەێنێت ،تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کەپێنج ئوتومبێلی دزیوەو لە ھەولێرەوە بەرەو سلێمانی ھەڵاتووە. 

لە راگەیندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەنێت ، بەتۆمەتی دزینی پێنج ئوتومبێل، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەشاری ھەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووەو بەرەو شاری سلێمانی ھەڵاتبوو .
پۆلیسی سلێمانی راشیدەگەێنێت ، پاش ئەوەی تۆمەتبار ( ی ، ع، ی ) لەشاری ھەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت لەسەر بردنی پێنج ئوتومبێلی جۆری توێتا ھایلوکس بەفێڵ لەکەسێک کەپێی وتووە لەکۆمپانیایەک ئوتومبێلەکانی بۆ دەدات بەکرێ ، بەڵام تۆمەتبارەکە پێنج ئوتومبێلەکەی بردووەو بەرەو شاری سلێمانی ھەڵاتووە.
راشیدەگەیەنن ، پاش بەدواداچون و چاودێریکردنی تۆمەتباری ناوبراو بەفەرمانی  دادوەر و بەپێی مادەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراو .
لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر بەندەو دوای رێکارە یاساییەکانی دەگوێزرێتەوە بۆشاری ھەولێر.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4237جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad