English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شای مالیزیا دەستی لەکار کێشایەوە
2019-01-06 [12:40 PM]

​ZNA - هەولێر


رۆژی یەکشەممە کۆشکی شاهانەی مالیزیا لە بەیاننامەییەکدا رایگەیاند موحەممەدی پێنجەم دەستبەرداری کورسیی شاهانە و پۆستی سەرۆکایەتیی وڵات بووە و دەستبەجێ دەست لەکارکێشانەوەکەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە بەیاننامەکەدا هیچ جۆرە روونکردنەوەیەک لەبارەی هۆکاری ئەم هەنگاوە نەدراوە.

موحەممەدی پێنجەم لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن نۆ میرنشینی ئەم وڵاتەوە وەک ١٥هەمین پاشای وڵات پۆستی سەرۆکایەتیی مالیزیای وەرگرت، بەڵام لەم چەند رۆژەی دواییدا دەنگۆی نەخۆشبوونی پاشا بڵاو بوویەوە. هەروەها وێنەکانی هاوسەرگیریی پاشای ٤٩ ساڵان لەگەڵ شاجوانێکی پێشووتری رووسیا کە نیوەی تەمەنی پاشایە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند.





ئەم هەواڵە 5131جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad