English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتۆن ئاسته‌نگ ده‌خاته‌ به‌رده‌م گرێبه‌ستێكی سیخۆی روسی بۆ ئێران
2019-01-06 [01:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گه‌نجینه‌ ئه‌مه‌ریكا ره‌تی كرده‌وه‌، بڕوانامه‌ی هه‌نارده‌كردن بداته‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێ گرێبه‌ستی كڕینی فرۆكه‌ی "سیخۆی سوپه‌رجیت 100"ی روسی بۆ ئێران واژوو بكه‌ن، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی 10% پێكهاته‌ی دروستكردنی ئه‌م فرۆكه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌.

نوێنه‌ری كۆمپانیای فرۆكه‌وانی ئێران، مه‌قسود ئه‌سه‌دی وتی، ره‌نگه‌ به‌هۆی رێگه‌نه‌دانی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌، ئه‌و گرێبه‌سته‌ له‌لایه‌ن روسیاوه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت، وتیشی، پرۆسه‌ی گۆڕینی پارچه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ پێكهاته‌ی دیكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت.

له‌ ئه‌پریلی رابردوو كۆمپانیای سیخۆی بۆ فرۆكه‌ی مه‌ده‌نی یاداشتێكی له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای ئێرانی واژوو كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تاكو ساڵی 2022، 40 فرۆكه‌ی له‌م جۆره‌یان بۆ دروست بكات.

سیخۆی سوپه‌رجێت 100 یه‌كه‌م فرۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌ بۆ دووری مامناوه‌ند له‌ روسیا دروست ده‌كرێت، ئه‌م جۆره‌ فرۆكه‌یه‌ بۆ گه‌شتی كورت و مامناوه‌ند تاكو دووری 4.4 هه‌زار كیلۆمه‌تر به‌كار دێت و جێگه‌ی 98 نه‌فه‌ر ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و كۆمپانیا روسیه‌ له‌ 2011ه‌وه‌ ده‌ستی به‌دروستكردنی ئه‌م جۆره‌ فرۆكه‌یه‌ كردوه‌، له‌ ئێستادا كۆمپانیای ئایرۆفلۆتی روسی و چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له‌ مه‌كسیك و ئیرله‌ندا به‌كاری ده‌هێنن، ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌م جۆره‌ فرۆكانه‌ی رۆژئاوایه‌.

 

RT





ئەم هەواڵە 1195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad