English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا: توركیا كردارێكی رێك نه‌خراو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكات
2019-01-06 [02:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


جۆن بوڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، لە ئێستادا به‌سەردانێكی چوار ڕۆژە له‌ ئیسڕایل و تورکیا دایە، گوتی، لە وتووێژەکاندا لەگه‌ڵ به‌رپرسای تورکیا لە نێویان دا سەرۆکی توركیا ره‌جه‌ب تەیپ ئەردۆغان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ دەبێت كورده‌كان بپارێزرێن، ئێمە پێمان وانییە توركیا کردارێک بكه‌ن، لانی کەم بە تەواوی لە گەڵ ئەمەریکا ڕێکنەخراوە.

ئه‌مرۆ یەکشەمە جۆن بۆڵتن مەرجێکی نوێی بۆ کێشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە سوریا خسته‌روو، دەڵێت دەبێت توركیا پەسندی بکات ئه‌ویش پاریزگاری لە کوردەکان بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوپەیمانی ئەمەریکان.

بوڵتن پێش وتووێژی لە گەڵ به‌رپرسانی ئیسڕائیل به‌رۆژنامه‌نوسانی گوت، ئێمە پێمان وانییە توركیا کردارێک بكه‌ن، لانی کەم بە تەواوی لە گەڵ ئەمەریکا ڕێکنەخراوە و پەسندی لە سەر نەکراوە بە چەشنێک زیان بە سەربازانی ئێمە نەگەیەنن، بۆیه‌ پێویستە بە پێی داواکاری دۆناڵد ترامپ هەنگاو بنێن بۆ ئه‌وه‌ی ئەو هیزانەی ئوپوزسیۆنی سوریا کە شان بە شانی ئێمە شەریان کردوە، زیانیان پێ نەگەیەنن.

سبه‌ی دووشەمە بوڵتن سەردانی تورکیا دەکات، له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتی، ئەمەریکا لە گەڵ تورکیا گفتوگۆ ده‌كات بۆ ئەوەی مه‌به‌سته‌كانی توركیای بۆ دەربکەوێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هەڵوێستی دۆناڵد ترامپ ئەوەیە، تورکیا کوردەکان ناکوژێت و ئەمەریکا بە بێ ڕێککەوتن لە سەر ئەو بابەتە سەربازانی لە سوریا ناکشێنێتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 3085جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad