English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژنانی سعوودیە بە کورتەنامە تەڵاق دەدرین
2019-01-06 [03:04 AM]

ZNA - هەولێر


لەمەودوا ژنانی عەرەبستانی سعوودی لەرێگەی کورتەنامەی دادگاکانەوە لە دەرچوونی حوکمی تەڵاقیان ئاگادار دەکرێنەوە

ئەمە یاسایەکی نوێیە و لەمڕۆوە لە دادگاکانی ئەم وڵاتەوە جێبەجێ دەکرێت. دانانی ئەم یاسایە بۆ کۆتاییهێنانە بە ناکۆکییەکان سەبارەت بە تەلاقی غیابی یان نهێنی لەم وڵاتە کە وای دەکرد زۆر لە ژنانی ئەم وڵاتە بێ ئاگابن لەوەی هاوسەرەکانیان ئەوانیان تەلاق داوە.  مەبەستێکی دیکەی یاساکە ئەوەیە ژنان دەرفەتی ئەوەیان هەبێت داوای مافە داراییەکانی خۆیان بکەن. هەرچەندە لەم وڵاتەدا هەولێک دەستی پێ کردووە بۆ پێدانی مافی زیاتر بۆ ژنان بەڵام هێشتاش ژنان لەژێر دەسەڵاتی پیاواندا ماونەتەوە و ناتوانن بێ رەزامەندیی باوک یان هاوسەرەکانیان تەنانەت پاسپۆرت وەربگرن یان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات یان تەنانەت ناوخۆی شارەکەیان ئەنجام بدەن. ئەوان هەروەها ناتوانن بە سەربەخۆیی ئەکاونتێکی بانکی یان بازرگانییەک بۆ خۆیان دابمەزرێنن یان نەشتەرگەری جوانکاری بکەن.





ئەم هەواڵە 6184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad