English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لەبارەی بەرهەمهێنانی بەشی دووەم Bird Box
2019-01-06 [01:08 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی Bird Box لە دوای ئەوەی بووە پڕبینەرترین فیلمی تۆڕی نێتفلێکس، لە هەمانکاتدا توانی ژمارەی پێوانەیی تۆماربکات.

 

ئەم بەرهەمە لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە ٤٥ ملیۆن بینەری لەرێگەی نێتفلێکسەوە هەبووە، ئەمەش بۆ جاری یەکەم بەرهەمێک لەم تۆڕە ئەو ژمارە زۆری بینەری هەبێت.

 

سۆزان پیەر دەرهێنەری فیلمەکە لەبارەی زۆری پرسیاری بەرهەمهێنانی بەشی دووەم ئەم بەرهەمە رایگەیاند، جارێ زووە بۆ ئەو پرسیارە و دەبێت چێژ لەو بەشە وەربگرین.

 

گوتیشی، ئێمە بەم دواییە لە بەرهەمهێانی ئەم بەرهەمە تەواو بووینە، بۆیە جارێ زووە بۆ بیرکردنەوە لە درێژەدان بەو پڕۆژەیە.

 

فیلمەکە باس لە ئافرەتێک دەکات کە چەند رووداوێکی سەخت لەگەڵ ژمارەیەک منداڵی نابینا تێدەپەرێنێت.

 

هەر لەم بەرهەمەدا تۆم هۆلانس، سارا بۆلسۆن و رۆزا سلازار رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.





ئەم هەواڵە 5914جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad