English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوڕێک و ئافرەتێک کوژران 
2019-01-06 [03:57 AM]

ZNA- ھەولێر 



جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نوێی شەھیدانی قەڵادزێ  رایگەیاند، کوڕێک و ئافرەتێک لە گەڕەکی ئیمام قاسم کوژران، بەڵام تاوەکو ئێستا ھۆکاری رووداوەکە نەزانراوە.

عوسمان محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نوێی شەھیدانی قەڵادزێ رایگەیاند: "کاژێر ٥:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ ( یەکشەممە ٦-١-٢٠١٩) لە گەڕەکی ئیمام قاسم لە قەڵادزێ کوڕێک و ژنێک کە خاڵۆزا و پورزای یەکدین لە رووداوێکدا کوژران، بەڵام تاوەکو ئێستا ھۆکاری رووداوەکە نەزانراوە".

ئەوانەی کوژراون ھاوژینی یەکدی نین، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نوێی شەھیدانی قەڵادزێ دەڵێت: "ھەردووکیان شوێنەواری گوللە بە سەریانەوەیە، پۆلیس و پزیشکی دادیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنییەتی و ھۆکاری رووداوەکە".

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕی رایگەیاند "کوڕەکە لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٥ـە و ناوی (س.م.ئـ)ـە و ژنەکەش ناوی (پ.ئـ) لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ـە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، ھێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە. 

ی.ا 
سەرچاوە| رووداو
 





ئەم هەواڵە 7090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad