English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن
2019-01-07 [09:19 AM]

هەولێر _ ZNA



 

شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆن په‌یوه‌سته‌ به‌چه‌ند نیشانه‌و گرفتی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌، وه‌ك سك چوون، قه‌بزی‌، ماندوبون، ئه‌و نیشانه‌ باوانه‌ جێگای‌ نیگه‌رانی‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكین، به‌ڵام چه‌ند نشانه‌یه‌كی‌ تر پێویسته‌ بونی‌ هه‌بێت له‌گه‌ڵ راوێژكردن به‌ پزیشك بۆئه‌وه‌ی‌ به‌رونی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ دیاری‌ بكرێت.

لە نیشانە دیارەکان :

1. ئازاری‌ ناوسك، هه‌ستكردن به‌ ناڕێكی‌ ئازاری‌ ناوسك، گرژبون، كرانه‌وه‌و یا هه‌ڵاوسان، غازات، له‌نیشانه‌ دیاره‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆنن.

2. له‌ده‌ستدانی‌ كێش، شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆن ده‌بێته‌هۆی‌ له‌ده‌ستدانی‌ بڕێكی‌ زۆر له‌كێشی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان بڕی‌ جاران خواردن بخوات.

3. قه‌بزی‌، به‌رده‌وامبونی‌ قه‌بزی‌ بۆماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێك ئه‌گه‌ری‌ نیشانه‌یه‌كی‌ دیاری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆنه‌.

4. ده‌ركه‌وتنی‌ خوێن، هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی‌ ریخۆڵه‌كاندا خوێن به‌شێوه‌یكی‌ كه‌م ده‌ردەکەوێت.

5. هێڵنجدان‌و ڕشانه‌وه‌، هێلنجدان یه‌كێكه‌ له‌نیشانه‌ دیاره‌كانی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌و هه‌ندێكجار رشانه‌وه‌ یان نیشانه‌یه‌كی‌ تربه‌دوای‌ خۆیدا دێنێت.

6. سكچون، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ به‌هۆی‌ قۆڵۆنه‌وه‌ روده‌ده‌ن یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی‌ سكچونی‌ به‌رده‌وامه‌و له‌كۆی‌ 5 كه‌سی‌ توشبوو به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆن یه‌كێكیان ئه‌و نیشانه‌ی‌ تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.





ئەم هەواڵە 6001جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad