English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ل ئه‌بیب: سێ شاندی عێراقی سه‌ردانى ئیسرائیلیان كرد
2019-01-07 [06:02 AM]

ZNA-هەولێر


حكومەتی ئیسرائیل ئاشكرایكرد كە 3 شاندی حیزبی عێراقی کە لە 15 کەسایەتی پێکهاتوون لەساڵی 2018 سەردانی ئیسرائیلیان کردووه‌ و تاوتووی چەند دۆسێیەکی تایبەت بە ئێران و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کردووه‌.

پێگه‌ى فه‌رمى (ئیسرائیل به‌عه‌ره‌بى) له‌ فه‌یسبوك، كه‌ په‌یجێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیله‌، بڵاویكرده‌وه‌: "له‌ ساڵى ڕابردوودا، سێ شاندى عێراقی سه‌ردانى ئیسرائیلیان كرد، كه‌ شاندی سێیه‌میان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا له‌ته‌ل ئه‌بیب بوون".

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، كه‌سایه‌تییه‌ سوننه‌ و شیعیه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان تێدا بووه‌ و له‌سه‌ردانه‌كه‌شیاندا، چوونه‌ته‌ مۆزه‌خانه‌ى یاد فاشیم بۆ به‌رزڕاگرتنى یادى به‌كۆمه‌ڵ سووتانى جووه‌كان: "له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌كادیمی و به‌رپرسی ئیسرائیلیش كۆ بوونه‌وه‌".

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، كه‌ ئه‌ندامانى ئه‌و شاندانه‌، 15 كه‌س بوون و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل پشتیوانى له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ده‌كات.





ئەم هەواڵە 6106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad