English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ناتوانێت ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا بکات
2019-01-07 [01:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی ئەمریکا هەوڵ دەدەن وتەکانی ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هەموار بکەنەوە. ئەو پرسەش پاش ڕەخنەی توندی ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکا هاتە ئاراوە کە لەبارەی بەجێ هێشتنی کوردەکانی سووریا ڕوویدا، کارناسێکی پرسە جیهانییەکان لە لەندەن دەڵێت ساویلکانەیە ئەگەر ئەمریکا چاوەڕێی ئەوە بکات کە تورکیا دەستوەردان لە کاروباری سووریا نەکات و هێرش نەکاتە سەر کوردەکان.

زیاء مەرال کارناسی ناوەندی جیهانی و ئایینی لە لەندەن بە ئەلجەزیرەی وتووە ساویلکانەیە ئەگەر ئەمریکا چاوەڕوان بکات تورکیا دەستوەردان لە کاروباری سووریا نەکات لە حاڵێکدا کە هێزە کوردەکانی سووریا ناوچەکانی سەر سنووری سووریا و تورکیایان بەدەستەوە بێت.

ژمارەیێک لە کارناسان دەڵێن هەڵویست گۆڕینی ئەمریکا لەبارەی کشانەوە لە سووریا و جەخت کردنیان لەسەر پشتگیری کردن لە کوردەکان بەو بۆنەوەیە کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ترسیان هەیە لە ڕێککەوتنی نێوان کورد و دیمەشق و بەهێزتر بوونی دژبەرانی ئەمریکا لە سووریا.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا جۆن بۆڵتن دەڵێت مەرجێکی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ئەوەیە کە تورکیا بەڵێن بدات هێرشی سەربازی دژ بە کوردەکان ئەنجام نەدات.

 

كوردپرێس

 





ئەم هەواڵە 5347جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad