English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ره‌ققه‌... له‌ هێرشێکی خۆکوژیدا کوژراو و بریندار كه‌وته‌وه‌
2019-01-07 [06:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە شاری ڕەققەی باکوری سوریا هێرشێکی خۆکوژی دەکرێتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی یەپەگە و سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند، بە لایەنی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و هه‌شت کەسی دیکە برینداربوون.

پاش نێوەڕۆی دووشەممە خۆکوژێکی داعش چووەتە سەر بنکەیەکی یەپەگە لە جادەی نوری شاری ڕەققە و بە کڵاشینکۆف تەقەی لەو کەسانە کردبوو کە لە بەردەم خاڵی پـشکنینی بنکەکەدا بووبوون و لە ئاکامدا چوار کەسی سیڤیل و شەڕڤانێک گیانیان لەدەستداوە. پاشان خۆکوژەکە چووەتە ناو بنکەکە و لەوێ خۆی تەقاندووەتەوە و ژمارەیەک برینداربوون.

لای خۆیەوە داعش بەرپـرسیارێتی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و دەڵێت 17 کەسی کوشتووە و بریندارکردووە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی نزیکبوونەتەوە لە ڕزگارکردنی تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە دەستی داعش.

 

voa





ئەم هەواڵە 5344جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad