English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو باندی گەورەی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کران
2019-01-08 [04:42 AM]

ZNA-هەولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه‌، لەم چەند ماوەی ڕابردوو دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێل سەری هەڵدابوو، پۆلیس توانی دوو باندی گەورەی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر بکات.

ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر، راگەیاند، كه‌ ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوی دزینی ئۆتۆمبێل، ئه‌وانیش دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان کردەوە و توانییان لە ماوەیەکی کەمدا، دوو باندی گەورەی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر بکەین، باندی یەکەم پێکهاتبوو لە چوار تۆمەتبار کە دوو تۆمەتبار لەماوەکانی ڕابردوو دەستگیر کرابوون، دوو تۆمەتباریش لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیر کران.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، ئه‌و بانده‌ هەڵسابوون بە ڕێگه‌گرتن لە بارهەڵگرێکی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و زامدارکردنی شۆفێری بارهەڵگرەکە، دواتر چوار ئۆتۆمبێلیان لە جۆری تۆیۆتا پیکاب هایلۆکس، دزیبوو.

تۆمەتباران بەناوی(ش.ک.ح)، تەمەن 37 ساڵ، (ش.ح.ش)، تەمەن 33 ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان بە تاوانەکەیان ناوه‌، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران، دادوه‌ریش بڕیاریدا بە بەند کردنی تۆمەتباران بە پێی ماددەی (٤٤٦/٤٤۱) لە یاسای سزادانى عێراقی.

هه‌روه‌ها لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە باندی دووەم پێکهاتبوو لە دوو تۆمەتبار، کەوا هەڵسابوون بە دزینی زیاتر لە حه‌وت ئۆتۆمبێل لە جۆری مازدا، تۆمەتباران دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان ئۆتۆمبێلەکانیان دەبردە دەرەوەی شاری هەولێر و بە شێوەی (بێ خاوه‌ن/ علوج) ئۆتۆمبێلەکانیان ساغ دەکردەوە.

تۆمەتباران بەناوی (ج.ا.ر)، تەمەن 22 ساڵ، (ا.ا.ع)، تەمەن 35 ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان،  كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران، دادوه‌ریش بڕیاریدا بە بەند کردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانى عێراقی.





ئەم هەواڵە 3271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad