English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمەکەی رامی مالیک لە سینەماکاندا
2019-01-08 [04:00 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی فیلمی سینەمایی Bohemian Rhapsody کە ئەکتەری میسری رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، داهاتی لە سینەماکاندا ٧٤٤ ملیۆن دۆاری ئەمریکییە.

 

نمایشی ئەم بەرهەمە لە سینەماکاندا لە ٢ نۆڤێمبەر دەستیپێکرد، لە ئەمریکا ١٩٤ ملیۆن دۆلار داهاتیەتی و لە وڵاتانی جیهانیشدا ٥٥١ ملیۆن دۆلار.

 

لەم بەرهەمەدا هەریەک لە رامی مالیک، جۆزێف مازیلۆ و مایک مایرز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

 

شەوی یەکشەممە فیلمی سینەمایی "Bohemian Rhapsody"، دوو خەڵاتی گۆلدن گلۆبی لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی گۆلدن گلۆب بەدەستهێنا.

 

ئەم بەرهەمە خەڵاتی باشترین فیلمی درامایی بەدەستهێنا، هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بەدەستهێنا کە بە ئەکتەری میسری، رامی مالیک بەخشرا.

 

ئاهەنگی دابەشکرندی خەڵاتەکان شەوی یەکشەممەی رابردوو لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.

 

خەڵاتەکە ساڵانە لەلایەن بنکەی هۆلیوود بۆ رۆژنامەوانی بیانی پێشکەش بە باشترین بەرهەمە سینەماییەکان دەکرێت.

 

ئەم خەڵاتە بەر لە خەڵاتی ئۆسکار دابەشدەکرێت و چانس بە فیلمە براوەکان دەدات خەڵاتی ئۆسکاریش بەدەستبێنن.





ئەم هەواڵە 5701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad