English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە تەندروستیەکانی کوزەڵە
2019-01-08 [10:23 AM]

هەولێر _ ZNA



 

کوزەڵە دەوڵەمەندە بە کۆمەڵیک ڤیتامین و ماددەی تری وەک لووتین، کە هۆکاری زۆر گرنگن لە پاراستنی تەندروستیی مرۆڤدا.

ماڵپەڕی بۆڵدسکای لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بە چەند سوودێکی گرنگی خواردنی کوزەڵە دەکات و پێکهاتە ناوازەکەی دەخاتەڕوو.

1- دابەزاندنی پەستانی خوێن

کوزەڵە بڕێکی زۆر لە ماددەی لووتین و زیکسانسینی تێدایە کە ئەم ماددانە ڕێگری لە پیسبوونی دەمارەکانی خوێن دەکەن و ڕێڕەوی خوێن ئاسان دەکەن، بەم شێوەیەش پەستانی خوێن جێگیری خۆی لەدەستنادات و نزم دەبێت.

2- یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات

کوزەڵە بڕێکی زۆر لە ماددەی ڤیتامین کەی لەخۆدەگرێت، بوونی ڤیتامین کەی لە جەستەدا هۆکارە بۆ پاراستنی ئێسکەکان، نەبوونیشی هۆکارە بۆ داخورانی ئێسکەکان و ڕزانیان.

3- ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات

کوزەڵە جۆرە ماددەیەکی دژە شێرپەنجە لەخۆدەگرێت کە ئەگەرەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، هەروەها ماددەی دیدۆلیلسینی تێدایە کە ڕێگری لە شێرپەنجەی مەمک دەکات.

4- بەرگری لەش زیادەکات

بڕێکی زۆر لە ڤیتامین سی لە کوزەڵەدایە کە جەستەی مرۆڤ لە بەکتریا زیانبەخشەکان دەپارێزێت و بەمەش بەرگری لەش بەهێزدەبێت.

5- هۆکارێکە بۆ تەندروستبوونی دڵ

ماددەی دژە ئۆکسانی لوتین لە کوزەڵەدا هەیە کە هۆکارێکە بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەکان و جەڵتەی دڵ.

6- ڕێگە لە جەڵتەی مێشک دەگرێت

کوزەڵە بڕێکی زۆر لە ماددەی فۆلەیتی تێدایە کە هۆکارە بۆ پاراستنی مێشک لە توشبوون بە جەڵتە.

7- بینین بەهێز دەکات

بوونی بڕێکی زۆری ڤیتامین سی لە کوزەڵەدا وای لێ دەکات کە هۆکارێکی زۆر گرنگ بێت بۆ بەهێزکردنی توانای بینین.





ئەم هەواڵە 9283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad