English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆ له‌سه‌ر به‌فربارین شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
2019-01-08 [07:03 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌فربارین سه‌نته‌ری‌ شاره‌كان ده‌گرێته‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ ئه‌م كه‌شه‌ ئاماده‌بكه‌ن.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ "به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت كه‌ له‌ 48 كاتژمێری داهاتوو بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد روو له‌هه‌رمی كوردستان بكات و له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ ده‌ست پێبكات و سه‌ره‌تا به‌باران ده‌ست پێده‌كات و له‌ دوایی بۆ به‌فر ده‌گۆڕێت و به‌فربارینه‌كه‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌شاری هه‌ولێریشه‌وه‌ و تاكو 24 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ دوایی كه‌شه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و بارسته‌ هه‌واسارده‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌بێته‌هۆی به‌سته‌ڵه‌ك و شه‌خته‌ دروستبوون".

 

هاتووچۆی‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: "بۆیه‌ شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ ئه‌م كه‌شه‌ ئاماده‌بكه‌ن".

 

هاتووچۆی‌ هه‌ولێر داوا له‌ شۆفێران ده‌كات له‌پێناو سه‌لامه‌تییان پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بن: 

 

1-تیژڕه‌ویی نه‌كردن و لێخوڕین به‌ خێراییه‌ك كه‌ كه‌متر بێت له‌وه‌ی كه‌ به‌ هێماكانی هاتووچۆ دیاریكراوه‌، چونكه‌ تیژڕه‌وی ده‌بێته‌هۆی كۆنترۆڵ‌ له‌ ده‌ستدان.

 

2-به‌هۆی كه‌مبوزنه‌وه‌ی ئاست و مه‌ودای بینین سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیه‌كان زوونابینرێن بۆیه‌ واچاكتره‌ جگه‌ له‌تیژڕه‌وی نه‌كردنه‌كه‌ شۆفێران ئاستی ته‌ركیزیان به‌رز بێت و خۆیان خه‌ریك نه‌كه‌ن به‌ شتێكی تر جگه‌ له‌ شۆفێرییه‌كه‌.

 

3-له‌كاتی چون و سه‌فه‌ر بۆ ناوچه‌ شاخاویه‌كان پێویسته‌ زنجیر له‌ تایه‌كانیان بده‌ن و له‌ناوه‌ندی شه‌قامه‌كان ده‌رنه‌چن و نه‌چنه‌ سه‌ر شۆڵده‌ره‌كان ته‌نانه‌ت بۆ وێنه‌گرتنیش. 

 

4-له‌كاتی دروستبوونی شه‌خته‌ و به‌سته‌ڵه‌ك ده‌بێت خێراییه‌كان له‌نێوان 30 تاكو 50 كیلۆمه‌تر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر توشی مه‌ترسیه‌ك بون توشی برێككردنی له‌ناكاو نه‌بنه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵخلیسكانیان.

 

5-واچاكتره‌ له‌حاڵه‌تی پێویست نه‌بێت سه‌فه‌ری ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نه‌كرێت تاكو كه‌شه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ مانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی شاخاوی و داخرانی رێگاكان له‌سه‌ریان مه‌سی ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانیان.

 

6-به‌ر له‌ ده‌رچوون و سه‌فه‌ر كردن به‌ ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نانه‌ت بۆ مه‌ودا نزیكه‌كانیش پێویسته‌ دڵنیابن له‌ باشی كاركردنی سیستمی پاككردنه‌وه‌ی جامه‌كانی ئۆتۆمبێل و پێویسته‌ لاستیكی ماسیحه‌كان باش بن.

 

7-له‌كاتی به‌فر بارین و ته‌مدا پێویسته‌ گڵۆپی ته‌م دابگیرسێنن ته‌نانه‌ت له‌كاتی رۆژیشدا چونكه‌ چه‌ند گرنگه‌ ببینیت ئه‌وه‌نده‌ش گرنگه‌ بینراو بیت.





ئەم هەواڵە 2230جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad