English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیوەندی نێوان لاوازی سێکسی و ددان شووشتن 
2019-01-08 [12:01 PM]

ZNA- ھەولێر 




بەپێی دوایین توێژینەوەی زانستی دەرکەوتووە کە پەیوەندییەکی بەتین ھەیە لە نێوان لاوازی سێکسی و ددان شووشتن لەلای پیاوان. 

لە توێژینەوەکە ھاتووە بەلایەنی کەم لەھەر پێنج کەسێک یەکێکیان نەخۆشی پدوەکانی ھەیە و ئەمەش دەبێتە ھۆی خوێن بەربوون لە پدوەکان و ناخۆش کردنی بۆنی دەم . 
توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی جینانی چینی لەسەر ٢١٣ ھەزار پیاو ئەنجامدراوە و دوای شیکردنەوەی زانیارییەکان دەرکەوتووە پەیوەندیەکی بەتین ھەیە لە نێوان خاوێنی دەمی ئەم پیاوانە لەگەڵ توانای سێکسیان. 

لە توێژینەوەکە ھاتووە ، ئەو پیاوانەی ددانیان ناشۆن سێ ئەوەندە ئەگەر ئەوەیان ھەیە زیاتر تووشی لاوازی سێکسی ببن، چونکە نەخۆشییەکانی پدو دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی ھۆڕمۆنی سێکسی (تستۆسترۆن) و زیاد بوونی ئاوسان . 

دوای ئەو توێژینەوە پزیشکان ئامۆژگاری پیاوان دەکەن بەلایەنی کەم رۆژانە دوو جار ددانەکانیان بشۆن بۆ ئەوەی دووربن لە نەخۆشیەکانی ناو دەم . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە | سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 13111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad