English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێكی ھێزی دەریاوانیی ئەمریكا لە ئێران زیندانییە
زیندانی نێوەندیی شاری مەشهەد
2019-01-08 [02:20 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ھەواڵی دەستگیركردنی ئەندامێكی پێشووی ھێزی دەریاوانیی وڵاتەكەی لەلایەن ئێرانەوە پشتراست كردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، سەربازێكی پێشووی وڵاتەكەی بە ناوی مایكل ئاڕ وایت، كە ئەندامی ھێزی دەریایی ئەمریكا بووە، ھاوینی ساڵی رابردوو لەكاتی گەڕانەوەی لە ئێران لە فڕۆكەخانەی مەشھەد لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كراوە.

پێشتر نیۆیۆرك تایمز لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بە دەستگیركردنی ئەو ھاووڵاتییە ئەمریكییە كردبوو و رۆژی رابردووش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ھەواڵەكەی بۆ بی بی سی پشتراست كردەوە. تا ئێستا بەرپرسانی ئێران ھیچ كاردانەوەكیان بەو ھەواڵە نەبووە.

بە پێی هەواڵێکی دیکەش ئەم هاووڵاتییە ئەمریکاییە سێ جار بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کچێکی ئێرانی کە لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە یەکتریان ناسیوە، سەردانی ئێرانی کردووە و  جاری سێهەم لەکاتێکدا لەگەڵ کچەکە ویستوویان بڕۆنە تورکیا لە فڕۆکەخانەی مەشهەد دستبەسەر کراوە.





ئەم هەواڵە 5410جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad