English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دژایەتی‌کردنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق لەلایەن شیعەکانەوە بەردەوەمە
2019-01-08 [02:28 AM]

ZNA - هەولێر


هاوپەیمانێتی سائیروون ئاشکرایدەکات، لە داهاتوودا پەرلەمان داوا لە حکومەت دەکات، راپۆرتێکی لەبارەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پێشکەشی پەرلەمان بکات.

سەباح ساعدی، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی سائیروون رایگەیاند، لەڕێگەی پەرلەمانەوە کار بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەین.

سەباح ساعدی گوتی: پێویستە لەسەر حکومەت هەر سێ مانگ یان شەش مانگ جارێک راپۆرتێک لەبارەی بوونی هێزە بیانییەکان بداته پەرلەمانی عێراق.

ئەم پەرلەمانتەری سەر بە هاوپەیامنێتیی سائیروون، جەختیکردەوە، مانەوەی هێزی بیانی لە عێراق رەتدەکەنەوە. ئەو هەروەها گوتی، ئەمریکییەکان تاوانیان لە عێراق ئەنجامداوە، بۆیە پێویستە سەرۆکوەزیران ئەو تاوانانە لەبیر نەکات.





ئەم هەواڵە 724جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad