English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەم ھۆکارە زەیتی گوێزھیند بکەرە قاوەوە
2019-01-09 [10:25 AM]

هەولێر _ZNA



شارەزایانی خۆراکی رێنمایی دەدەن بەوەی ١ کەوچک زەیتی گوێز ھیند بخرێتە نێو پێکھاتەی رۆژانەی قاوەوە ئەمەش ئەگەر بتەوێ میتابۆلیزم زیاتر بکەیت و سستمی بەرگریت بەھێز بکەیت و ووزەت تێبگەرێت، وھاوکاریشە لەدابەزاندنی کێش و پاکردنەوەی کۆئەندامی ھەرس و بەھێزکردنی ئەرکی مێشک و باشترمژینی مادە خۆراکییەکانت.

قاوە و زەیتی گوێز ھیند چەندین تایبەتمەندیی ھاوسەنگیان ھەیە کەکاریگەری ھەیە لەسەر لەش لەوانە:

١. بەتێکەڵکردنی ھەردوولا زەیتی گوێز ھیند کاریگەر دەبێ بۆ ئەنسۆلین و رێکخستنی شەکر لەخوێندا باش دەبێ ئەمەش گرنگە بۆ توشبوانی شەکرە و کەمتر توشی مەترسی نەخۆشی شەکرە دەبنەوە.

٢. بۆ ھەرس و میتابۆلیزم بەسودە و خێراتری دەکات و کالۆریی دەسوتێنێ و دەیکاتە ووزە.

٣. ئەرکی ژیری و بیر بەھێز دەکات و مێشک چالاک دەکات.

٤. ھەرسکردنی راست و سەلامەت: زۆربەی کەس گرفتی کاری ریخۆڵەکانیان ھەیە دوای خواردنەوەی کوپێک قاوە ئەمەش ھاندەری کۆئەندامی ھەرسە ھاوشێوەی ئەوەی زەیتی گوێز ھیند دەیکات.

٥. بەھێزکردنی سستمی بەرگری لەش بەوپێیەی ٥٠% ی ئەو ترشە چەورییانەی لەزەیتی گوێزھینددا ھەیە ترشی ئۆریکە کەچەورییەکی تەندروستە لەشیری مەمکدا ھەیە.





ئەم هەواڵە 9163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad