English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كچێك كوژرا و كوڕێكیش برینداربو
2019-01-09 [06:01 AM]

ZNA-هەولێر


 

پۆلیسی دهۆك راگەیاند، له‌ناو سه‌نته‌ری شار دۆک به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كچێك كوژراوه‌ و كوڕێكیش برینداربوه‌.

هێمن سلێمان وتەبێژی راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك  له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یس بووك) بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر 8:00ى شه‌وی رابردو له‌ گه‌ڕه‌كی شاخكێ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ له‌ كچێك كراوه‌ و بریندار بوه‌، دوای گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن گیانی له‌ده‌ستداوه‌، كوڕێكیش بەسوکی برینداربوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی روداوه‌كه‌وه‌ دوو كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌سته‌به‌سه‌ركراون و له‌ئێستادا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3085جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad