English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تێکەڵەیەک بۆ چارەسەری ھەوکردن و دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ
2019-01-09 [12:25 PM]

هەولێر _ ZNA




 

گیراوەیەکی کاریگەر چارەسەری گرفتەکانی تەندروستی مرۆڤ دەکات لەنەھێشتنی ھەوکردن، باشترکردنی تەندروستی جومگەکان، دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ.

پێکھاتەکانی :

٤ لیمۆ
٥٠٠ گرام کەرەوزی فرێش
١ لیتر ئاو

سەرەتا ئاوەکە بکوڵێنە، لیمۆکە بشۆرەوە و لەتی بکە پاشان کەرەوزی تێ بکە تا شێوە تێکەڵەیەکی ھاوسەنگ دروست دەبێت، و بیکە ئاوەکەوە و پاشان بیپاڵێوە و تا ٢٤ سەعات جێی بھێڵە.

بەر لەھەر ژەمێک ٥٠ ملی لێ بخۆرەوە رۆژی ٣ جار .

گرنگی تێکەڵەکە لەوەدایە کەکەرەوزی تێدایە ئەویش بەسوودە:

١. دژە شێرپەنجەیە و رێگرە لەبڵاوبونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان بەتایبەت شێرپەنجەی گەدە .

٢. فشاری بەرزی خوێن رێک دەخات و ھاوسەنگ دەکات

٣. بەھۆی بونی ریشاڵەوە بەسوودە بۆ نەرمکردنی ریخۆڵەکان

٤. بەھۆی زۆری سۆدیۆم و پۆتاسیۆمەوە لەئاوی کەرەوزدا بەسوودە بۆ میزپێکردنی زۆر و دەرکردنی شلەمەنی.

٥. ھەوکردن کەم دەکاتەوە بەھۆی بونی پۆلی ستیلین کەچارەسەری رۆماتیزم و رەبۆ و چەندینی تر دەکات

٦. کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت و سپڵ چالاک دەکات و کۆلیسترۆڵی خراپ لەلەشدا ناھێڵێت.





ئەم هەواڵە 9112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad