English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە ریال مەدرید 
2019-01-09 [10:56 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەست پێکردوە بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو جارێکی دیکە جۆزێ مۆرینیۆ ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی شاھانە بگرێتە ئەستۆ. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ، فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەست پێکردوە بۆ ئەوەی لە ماوەی داھاتوو مۆرینیۆ جارێکی دیکە ببێتەوە راھێنەری یانەی شاھانە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، پێرێز داوای لە خۆرخی مێندێزی بریکاری کارەکانی مۆرینیۆ کردوە ، مۆرینیۆ رازی بکات ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی شاھانە وەربگرێتەوە. 

لەئێستادا یانەی ریال مەدرید لە ژێر سەرپەرشتی سانتیاگۆ سۆلاری لە خراپترین بارودۆخی دایە بەشێوەیەک لە دوای ١٨ ھەفتە تەنھا ٣٠ خاڵ کۆکردووتەوە و لە پلەی پێنجەمی خولی ئیسپانی دێت و ئەمەش لەگەڵ مێژووی یانەی ریال مەدرید یەکناگرێتەوە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad