ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ راوێژكاری به‌رگری به‌ریتانیا كۆبووه‌وه، باسیان پهیوهندنییهكانی هه‌ردوو وڵات له‌بواری به‌رگری و شه‌ڕی دژی تیرۆر كرد.
نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشوازی له راوێژكاری به‌رزی به‌رگری به‌ریتانیا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆن لۆریمه‌ر كرد، وتیشی، له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و به‌تایبه‌ت له بواری به‌رگری وشه‌ڕی دژی تیرۆر كرا.
عه‌بدولمه‌هدی وتی، عێراق به‌ره‌و قۆناغی سه‌قامگیری و گه‌شانه‌وه ده‌ڕوات و پێویست ده‌كات تواناكانی هێزه چه‌كداره‌كانی به‌رز بكاته‌وه و باشترین په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری عه‌ره‌بی و هه‌رێمی هه‌بێت، باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ئارامی و سه‌قامگیری عێراق بووه، پێویست ده‌كات هاوكاری هاوبه‌ش له بواری نه‌هێشتنی تیرۆر فراوان بكرێت.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسه به‌ریتانیاكه، جه‌ختی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی هاوكاری عێراق و رۆڵی له ناوچه‌كه ده‌كات و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕی پێداویستی هێزه عێراقییه‌كان دابین بكات.
ئەم هەواڵە 3745جار خوێندراوەتەوە |