English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل... وه‌زیرێك سیخوڕی بۆ ئێران كردوه‌
2019-01-09 [02:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیرێکی پـێشووی ئیسرائیل به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئێران سزای 11 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌زاره‌تی دادی ئیسرائیل رایگه‌یاند، داواکاری گشتی ئیسرائیل و پارێزەرانی غۆنێن سێغێڤ وەزیری پـێشوو بە ڕێکەوتنێک گەیشتوون، ئەویش غۆنێن دان بە تاوانەکەیدا بنێت کە سیخوڕی بۆ ئێران کردبوو و زانیاری گرنگی پـێ‌دابوون. لە بەرامبەر داواکاری گشتی تۆمەتی خیانەتی ئاڕاستە نەکات و تەنیا داوای 11 ساڵ زیندانی بۆ بکات.

غۆنێن سێغێڤ، تەمەن 62 ساڵ، لە نێوان هەردوو ساڵی 1995 و 1996 وەزیری وزە و ژێرخانی ئیسرائیل لە حکومەتی ئیسحاق ڕابین بوو.

بەپـێی دەزگای زانیاری ئیسرائیل (شین بێت) غۆنێن لەوەتای ساڵی 2012 کە لە وڵاتی نەیجیریا نیشتەجێ بووبوو، زانیاری لە بارەی کەرتی وزە و شوێنی دەزگا ئاسایشیـیەکان و کاربەدەستانی ئاسایشی و سیاسی ئیسرائیلی بە ئێرانیـیەکان دابوو. مانگی پـێنجی ساڵی 2018 لە فڕۆکەخانەی بن گوریونی تەل ئەڤیڤ دەسـتگیرکرا و لە مانگی حەوت کەیسەکەی ئاشکراکرا.

جێی ئاماژەیە غۆنێن سێغێڤ پـزیشک بووە و ساڵی 1992 بوو بە پەرلەمانتار و ساڵی 2003 لە لایەن دادگایەکی ئیسرائیلەوە بڕیاری زیندانی یەک ساڵ درا بە تاوانی هەوڵی فرتوفێڵکردن، بەڵام جێبەجێکردنەکەی ڕاگیرا، هەتا دواتر 5 ساڵ زیندانی کرا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە حەبی هۆشبەر.

بڕیارە لە 11 ی مانگی دوو دادگایەکی ئیسرائیل بڕیاری زیندانیکردنەکەی بۆ دەربکات.

 

voa





ئەم هەواڵە 5407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad