English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوژمنانی كورد، خەیاڵیان خاوە حكومەتی كوردستانێكی بەهێز نزیكە
2019-01-09 [03:48 AM]

نوسینی: رێبوار حەمەلاو شوانی


 

قۆناغەكانی خەباتی رزگاریخوازیی هەر میللەتێك و دیاریكردنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ هەر نەتەوە و گەلێكی بێ سیادە، پەیوەستە بە بڕینی هەنگاوەكانی ئەو پێناوە لە خاڵێكی بچووكەوە بۆ گەورەتر و لە ژمارەیەكی سەرەتاییەوە بۆ ژمارەییەكی دواتر. بە واتایەكی دی، سەرهەڵدان و بەرخۆدان لە پێناوگەیشتن بە ئامانجی هەرە گەورە و دوامەنزلی هیوا و ئاواتەكانی گەلێكی مافخوراو و بێدەسەلات و بندەست، بە زنجیرەیەك قۆناغی بەدوای یەك بەستندا دەڕوات، كە هەر كاتێك لەوەی پێشوو دەبێتە بناغە و پاڵنەر بۆ گەیشتن بەوەی دواتر. ناحەزانی كورد ، هەموو كات هەوڵەكانیان لەو چوارچێوەیە بوو ، تا پێگەی كورد و ئەزموونی كوردستان لاواز بێ ، بەڵگەی بەرچاویش ئەوەیە لە ماوەی رابردوو دا ناحەزانی گەلەكەمان هەموو تواناكانیان خستە گەر تا  حكومەتی كوردستان و دەسكەوتەكانی كە بەرهەمی خوێنی  شەهیدانە  بروخێنن ،بۆیە، هەر لە پیلانگێری گەمارۆدان  تا  هەوڵی سرٍینەوەیان ئەنجام دا و بەڵام ئیرادەی بەهێزی دڵسۆزان و سیاسەتی حەكیمانی سەرۆك  بارزانیی  گشت پیلانگێرییەكانی پوچەڵكردەوە .هەرێمی كوردستان تاكە هەرێم و قەوارەی دەستوورییە  لەسەر ئاستی ناوچەكەو  جیهان، كە سەركردایەتییەكەی بە شێوازێكی فەرمی و دیپلۆماسی لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە پێشوازی لێ دەكرێت. كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بایەخەوە دەروانێتە ئەزموونی هەرێمی كوردستان. بە بڕوای شارەزایان كوردستان ئایندەیەكی گەشتری لەبەردەم دایە وڵاتان بەچاوی ئۆمێدەوە تەماشای كوردستان دەكەن ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە دروستەی كە سەرۆك بارزانی لە ماوەی رابردوو كاری لەسەر كردووە.چوارساڵی رابردوو و شەڕی داعش و هاتنی لێشاویی ئاوارەكان و ئینجا قەیرانی دارایی و نزمبوونەوەی نرخی نەوت و گەمارۆ سەپێندراوەكانی ساڵانی رابردوو و ڕەنگدانەوەیان لە دۆخە هەستیارەكاندا، لە هەمووشی مەترسیدارتر ئەوە پیلانگێرییە ئیقلیمیی و عێراقییە بوو كە گەلی كورد و سەركردایەتییەكەی توانیی بە سەركەوتووانە و حەكیمانە لێی دەرباز بێ. بەتایبەت دوای ڕووداوەكانی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠١٧، حكوومەتی عێراق بە هەموو شێوەیەك هەڕەشەی لە كورد كرد و هەموو ڕووداوە سیاسییەكانی ساڵی ٢٠١٧ بوونە بارگرانی بۆ ساڵی ٢٠١٨. ساڵی ٢٠١٨، ساڵی داكۆكی و بەرگریكردن لە مافەكانی گەلی كوردستان لە دەستووری هەمیشەییی عێراقدا ــ پەسندكراوی ساڵی ٢٠٠٥ــ و بەردەوامیی ستراتیژیی هەرێم لە بواری نەوت و گاز و سەربەخۆییی ئابووری و خۆڕاگری لە بەرامبەر بڕینی بوودجەی هەرێم و ڕێكخستنی هێزی پێشمەرگە و پاراستنی هەرێم بەرامبەر بە هەڕەشە دەرەكییەكان و سەركەوتن لە شەڕی دژی تیرۆر و لەناوبردنی هەوڵەكانی بەغدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرێم بوو. هەروها بەردەوامی و سەركەوتنی سیاسەتی هەرێم لە بواری حەواندنەوە و پاڵپشتیی ئاوارەكان و ڕیفراندۆم و پرسی سەربەخۆییی كوردستان بوو بە بەرنامەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ كوردستانێكی بەهێز. لە لایەكی دیكەوە 2018 پاراستنی سەربەخۆیی و یەكپارچەیی و دیپلۆماسیی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان، بەتایبەتی لەگەڵ ئەمریكا و ئەورووپا لە ڕووی ڕووبەڕووبوونەی هزری تیرۆر و ڕێكخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ئەو سەقامگیرییە سیاسی و كۆمەڵایەتییە و سیاسەتی پاراستنی پێكهاتەكانی كوردستان و بەهاكانی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستاندا بوو.ا گەلی كورد، بە سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژرادنەكانی ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ـدا بەبێ هاوپەیمان و بە لیستێكی سەربەخۆ توانی ٢٥ كورسیی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنیت و ببێتە حزبی ژمارە یەك لە عێراقدا. لەو هەڵبژاردنەدا لە پارێزگای مووسڵ سەرەڕای نەبوونی هیچ بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی توانی ٦ كورسی لەو پارێزگایە بهێنێت.
"پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە هۆی ڕەوشی داگیركەرییەوە لە شاری كەركووك بەشدار نەبوو. لەلایەكی دیكەوە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیش كران و پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرجەمی ١٠٠ كورسی، جگە لە ١١ كورسیی پێكهاتەكان، توانی ٤٥ كورسی بەدەست بهێنیت و ببێتە حزبی یەكەم لە كوردستان.لە رۆزی3/12/2018 ، پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی فراوانی سەركردایەتیی پارتیدا، كە بە سەرپەرستیی سەرۆك بارزانی بەڕێوە چوو، نێچیرڤان بارزانیی بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆكی هەرێم و مەسروور بارزانیی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم ڕاسپارد.ساڵی ٢٠١٨ سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی توانی لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ سەرۆكوەزیران و سەرۆككۆمار كۆ ببێتەوە، كە ئەوە بە ڕیكۆردێكی مێژوویی دادەنرێت و لە ڕووی دیپلۆماسییەوە بە گەورەترین دەستكەوت ھەژمار دەكرێت.
ئەمانە لە كاتێكدا بوو كە كەركووك ڕادەست كرابوو، بارودۆخی دارایی خراپ بوو، نرخی نەوت تووشی داڕمان ببوو، تەواوی دەروازە سنوورییەكان داخرابوون و ھەڕەشەكانی عێراق بە ھاوكاریی دوژمنانی گەلی كورد گەیشتبوونە ئاستێكی مەترسیدار.لە یەكەم كۆبوونەوەی ساڵی ٢٠١٨ـدا لە كۆشكی ئیلیزێ، ئیمانوێل ماكرۆن پێشوازیی لە نێچێرڤان بارزانی كرد، كە بە یەكەم شكستی دوژمنانی گەلی كورد و یەكەم سەركەوتنی دیپلۆماسیی ساڵ ناو بران.دواتر سەرۆكوەزیران، نیچیرڤان بارزانی لەگەڵ پاپای ڤاتیكان كۆ بووەوە و دەربڕینی پاڵپشتی لە لایەن پاپاوە، هیوای بۆ گەلی كورد زیاتر كرد.
لەلایەكی ترەوە سەرۆكوەزیران بە سەردانی ئێران و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە، بە تەواوی مەترسییەكانی لەسەر ھەرێم دوور خستەوە.سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە بەشداریكردنی لە گەورەترین كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆسدا توانی ژیرتر لە ھەمووان ئەو ھەلە لە سوودی گەلەكەی بەكار بھێنێت و چاوی كەوت بە ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆكوەزیران و پادشا و سەرۆككۆماری وڵاتانی زلھێز.سەرۆكوەزیران بەوپەڕی بەھێزییەوە، بەغدا و حكوومەتی ناوەندیی عێراقی ناچار كرد بە خەرجكردنی شایستەی دارایەکانی هەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 4396جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad