English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا: گفتوگاكان له‌گه‌ڵ كورده‌كان دڵخۆشكه‌رن
2019-01-09 [04:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا فه‌یسه‌ل میقداد رایگه‌یاند، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌گه‌ڵ كورده‌كان له‌ ئارادان دڵخۆشكه‌رن، وتیشی، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی به‌ ناوبژی روسیا ئه‌نجام ده‌درێن پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌.

ئه‌و لێدوانانه‌ی میقداد به‌ یه‌كه‌م لێدوان له‌باره‌ی گفتوگۆكانی حكومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ كورده‌كان داده‌نرێت.

سه‌باره‌ت به‌ پێشكه‌وتنی گفتوگۆكان فه‌یسه‌ل مقداد وتی، پێویسته‌ هه‌رده‌م دڵخۆش بین، وتیشی، ئه‌زموونی پێشتر له‌گه‌ڵ كورده‌كان زۆر باش نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا كاره‌كان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.

وتیشی، له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كورده‌كانم، به‌شێك له‌ كورده‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌شێكی دانه‌بڕاون له‌ سوریا و گه‌له‌كه‌ی، بۆیه‌ ئه‌مه‌ دۆخه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیه‌، هه‌رده‌م هه‌ست به‌ دڵخۆشی ده‌كه‌م.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و گروپه‌ سیاسیه‌ هان ده‌ده‌ین بۆ گفتوگۆكان دڵسۆز بن كه‌ له‌ ئێستادا له‌ نێوان ئه‌و گروپانه‌ و حكومه‌تی سوریا له‌ ئارادایه‌، پێویسته‌ ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگرێت هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكی دیكه‌ نییه‌.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا روونی كرده‌وه‌، من دڵنیام سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ سوریا ده‌كشێنه‌وه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad