English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژانە تا مانگێک زەنجەبیل بخۆیت چیت بەسەردێت
2019-01-10 [09:14 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زەنجەبیل پێکھاتەیەکی سروشتی خۆراکییە کەزۆر گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ساڵانێکە لەوڵاتانی ئاسیا و لەھیند بەکاردێت بۆ چارەسەری سروشتی، ئەم رووەکە پزیشکییە سروشتییە بەسوودە وەک ئازارشکێن، نەھێشتنی گرفتی ھەرس، و چەندینی تر.

پزیشکان رێنمایی دەدەن کەرۆژانە و تا ماوەی مانگێک زەنجەبیل بخورێت، دەشڵێن ئەگەر ئەوە پەیڕەو بکەیت ئەوا بەو ماوەیە ئەم سودانە بەجەستەت دەگەیەنێت:
 

١. سستمی بەرگری لەش بەھێز دەکات  : وێبسایتی تەندروستی خۆراکی جیھانی رایگەیاندوە زەنجەبیل تەنیا لەرۆژە ساردەکاندا بەسود نیە بەڵکو بەسوودە بۆ چارەسەری پەتا و ئەنفلۆنزا و ھاندەری پاکردنەوەی جەستەیە. دژە میکرۆب و ھەوکردنە.

٢. کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت: توێژینەوەیەک سەلماندوویەتی کە٨٥%ی خەڵک کۆلیسترۆڵیان بەرزە و ئەگەر رۆژانە ٣ گرام لەھاڕاوی زەنجەبیل بخۆن ئەوا دەبێتە ھۆی پاراستنیان لەنەخۆشی جەڵتەی دڵ و دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ.

٣. گرفتی ھەرسکردن ناھێڵێت: ھاندەری خێراتر بەتاڵبونی گەدەیە و گرفتی ھەرس ناھێڵێت

٤. کاری مێشک بەھێز و باش دەکات: پێکھاتەیەکی دژە قەلەقی و دژە ھەوکردنی درێژخایەنە و پرۆسەی پیربون و بەساڵاچوون دوادەخات، بەم جۆرە لەزەھایمەر بەدوورت دەخات.

٥. ئازار ناھێڵێت: زانایانی زانکۆی جۆرجیا بۆیان دەرکەوت کە بەخواردنی زەنجەبیل ٢٥%ی ئازارەکانی ماسولکە نامێنێت.

٦. دژی سەرگێژخواردنە و بەتایبەت لەکاتی دووگیانی و وەرگرتنی چارەسەرەکانی شێرپەنجەدا.

٧. دژە ھەوکردنە و چیتر پێویست بەخواردنی حەبی ئازار نابێت.

٨. مەترسی توشبون بەنەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە: توێژینەوەکان دەریانخستوە ئەگەر رۆژانە ٢ گرام زەنجەبیل بخۆیت دەبێتە ھۆی دابەزینی رێژەی شەکر لەخوێندا.





ئەم هەواڵە 5890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad