English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەتا ئێستا زانیوتە نابێت شیر لەگەڵ ئەم خۆراکانەدا بخۆیت
2019-01-10 [10:08 AM]

هەولێر _ ZNA



 

شارەزایانی بواری‌ خۆراك ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌ نه‌ خواردنی‌ شیر لەگەڵ ئەم خۆراکانەدا ، چونکە توشی چەندین کێشەمان دەکات و زیانی تەندروستی دەبێت.

ئەو خۆراکانەش بریتییە لە :

شه‌كر: له‌پێكهاته‌ی‌ شیردا ماده‌ی‌ (لیسین) هه‌یه‌ له‌كاتی‌ تێكه‌ڵ كردن‌و گه‌رمكردنی‌ له‌گه‌ڵ شه‌كردا كه‌ ماده‌ی‌ (فركتۆز)ی‌ تێداییه‌، ماده‌ی‌ (فركتۆز لیسین)دروستده‌كات كه‌زیانی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ ده‌بێت، پێویسته‌ له‌كاتی‌ كوڵاندندا تێكه‌ڵ به‌شیر نه‌كرێت، چاوه‌ڕێبكرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌، دواتر شه‌كری‌ تێكه‌ڵ بكرێت.

پرته‌قاڵ : هۆشداریده‌درێت له‌نه‌خواردنی‌ پرته‌قاڵ پێش‌و دوای‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شیر به‌كاتژمێرێك، چونكه‌ پرۆتینه‌كانی‌ ناوشیر ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی‌ میوه‌دا یه‌كبگرن، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕه‌قبونی‌ گه‌ده‌‌و كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس‌و سود وه‌رنه‌گرتن له‌شیره‌كه‌.

شوكولاته‌ : شیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پڕۆتین‌و كالیسیۆم، به‌تێكه‌ڵكردنی‌ له‌گه‌ڵ شوكولاته‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش هه‌ڵنه‌مژینی‌ كالیسیۆم، به‌هۆی‌ باش نه‌توانه‌وه‌ی‌ شوكولاته‌ له‌ناو شیردا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ وشكبونه‌وه‌ی‌ قژ، سكچون‌و خاوكردنه‌وه‌ی‌ كرداری‌ گه‌شه‌كردن
.

ده‌رمانی‌ چاره‌سه‌ركردن : خواردنه‌وی‌ شیر له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ماده‌یه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌نێوان (كالیسیۆم‌و مه‌گنیسیۆم) ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش نه‌گه‌یشتنی‌ سودی‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ خواردوته‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ت، پێویسته‌ خۆتان به‌دووربگرین له‌خواردنه‌وه‌ی‌ شیر پێش‌ودوای‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان.





ئەم هەواڵە 9511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad