English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیوتە لیمۆ لە زستان چ سوودێكی هەیە
2019-01-10 [12:26 PM]

هەولێر _ ZNA


 

لیمۆ لەتوانایدایە بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز بكات هەروەها لەسەرمابوون و ئەنفلۆنزای وەرزی زستانیش ڕزگاربكات، بەوە ناسراوە ڕێژەیەكی بەرز لە ڤیتامین (C) و دژە ئۆكسانی تێدایە.
 

لە گرنگترین سوودەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە :

1. بەرگری لەشی مرۆڤ زیاد دەكات، لیمۆ ڕێژەیەكی بەرز لە ڤیتامین (C) تێدایە توانای زیاتر بەكۆئەندامی بەرگری دەبەخشێت كە ڕووبەڕووی نەخۆشییە باوەكانی وەك سەرمابوون و ئەنفلۆنزا ببێتەوە.

2. دەتواندرێت لەچارەسەركردنی هەوكردنی پێست سوودی لێوەربگیرێت.

3. لەنەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم دەتواندرێت بەكاربهێندرێت.

4. لیمۆ یارمەتی دابەزانی كێشی لەش دەدات، ئەویش لە ڕێگەی تێكەڵكردنی ئاوی گەرم و هەنگوین و شەربەتی لیمۆوە.

5. زۆر بەباشی خوێن لەژەهر پاكدەكاتەوە هەروەها دەشتواندرێت لە چارەسەركردنی هەندێك نەخۆشی وەك كۆلێراو مەلاریا بەكاربهێندرێت.

6. كار لەسەر نوێكردنەوەی خانە‌و شانەكانی لەش دەكات، دەركەوتنی نیشانەكانی پیریش دوادەخات.

7. ئەو كەسانەش كە بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنن دەتوانن شەربەتی لیمۆ بۆ دابەزانی بەرزی پەستانی خوێنیان بخۆنەوە





ئەم هەواڵە 9286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad