English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساڵح موسلم: ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه‌ یاخود نا، دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ین
2019-01-10 [08:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوێنێ چوارشه‌ممه‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا فه‌یسه‌ل میقداد رایگه‌یاند، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌گه‌ڵ كورده‌كان له‌ ئارادان دڵخۆشكه‌رن، وتیشی، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی به‌ ناوبژی روسیا ئه‌نجام ده‌درێن پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ ساڵح موسلیم وتی، گفتوگۆكان له‌ مێژه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا هه‌یه‌، چونكه‌ ئێمه‌ به‌شێكین له‌سوریا، جا ئه‌مریكا له‌سوریا بمێنێته‌وه‌ یاخود نا ئێمه‌ هه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ین.

ساڵح موسلیم به‌رپرسی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك “ته‌ڤده‌م”و هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاند، گفتوگۆكان له‌ مێژه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا هه‌یه‌، چونكه‌ ئێمه‌ به‌شێكین له‌سوریا، له‌سه‌ره‌تاوه‌ بڕیاری ئێمه‌ گۆڕانكاریه‌ له‌سوریا جا ئه‌مریكا له‌سوریا بمێنێته‌وه‌ یاخود نا ئێمه‌ هه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ین.

موسلم ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌ ئه‌نجامی ئه‌و دانوستانانه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا كرابێت و تا ئێستا دانوستان هه‌ر به‌رده‌وامه‌، هیچ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه‌، چونكه‌ چه‌ند داواكاری و مه‌رجێك هه‌یه‌ ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێن.

له‌باره‌ی ڕۆڵی ڕوسیا صالح موسلم وتی، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌ڕێگه‌ی ڕۆیشتنی شاندێكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراته‌وه‌(مه‌سه‌ده‌) هه‌یه‌، ‌زیاتر به‌مه‌ستی ئه‌وه‌یه‌ ڕوسیا رۆڵی نێوانگیری له‌نێوان ئێمه‌ و حكومه‌تی سوریادا ببینێت.

ساڵح موسلیم ئاماژه‌ی به‌خواستی كوردانی سوریا كرد بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین له‌باكوری سوریا كرد و وتی" خواستی ئێمه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ هه‌رێمی دژه‌ فڕین له‌باكوری سوریا هه‌بێت چونكه‌ ئێمه‌ له ڕووی هێزی زه‌مینیه‌وه‌ به‌هێزین پێویستمان به‌وه‌یه‌ پاراستنی ئاسمانی بمێنێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 1135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad