English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ: هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی كورده‌كان، له‌به‌رده‌م كشانه‌وه‌مان له‌ سوریا رێگر نین
2019-01-10 [09:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا دژی كورده‌كان له‌سوریا كه‌ هاوپه‌یمانی واشنتۆنن، هیچ ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌م كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له‌م وڵاته‌ نییه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڵێنی داوه‌ پاراستنی كورده‌كان دابین بكات.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغان كشانه‌وه‌ ده‌خاته‌وه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، پۆمپیۆ وتی، نه‌خێر، ئێمه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كه‌ین، له‌هه‌مان كاتدا باسی جێبه‌جێكردنی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان به‌ رێگه‌یه‌كی پارێزراو ده‌كه‌ین.

باسی له‌وه‌ش كرد، زۆر گرنگه‌ هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت گره‌نتی پاراستنی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ شه‌ڕیان كردوه‌، بیكه‌ین، ئه‌ردۆغانیش په‌یمانی داوه‌، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad