English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسروور بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای بەریتانیا کۆبوویەوە
2019-01-10 [09:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠/١/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمێر، گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا، کە جۆن ویلکس بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و میکانیزمی هەماهەنگی زیاتری بواری دژ بە تیرۆر گفتوگۆی لە سەر کرا.

مه‌سرور بارزانی هاوکارییەکانی بەریتانیای بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و پێشوازیی له‌ پشتیوانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كرد و داوای کرد بەریتانیا لە مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بێت و هەرێمی کوردستانیش سووود لەو پرۆگرامە پێشکەوتووانەی راهێنان وەربگرێت کە بۆ هێزەکانی عێراق دیاریکراوە.

لەلای خۆیەوە جەنەراڵ لۆریمێر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هاوکاری و پاڵپشتیی زیاتری هەرێمی کوردستان  بە تایبەت لە بواری مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

 





ئەم هەواڵە 3409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad