English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی بەریتانیا، پرسگەلێكیان تاوتوێ كرد
2019-01-10 [12:52 PM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی سەربازیی بەریتانیا، لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی ناوچەكە و دواپێشوەچوونەكانیان خستە بەر باسەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/1/2019، پێشوازی لە ژەنەراڵ سیر جۆنز لۆریمەر، گەورەڕاوێژكاری سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نوێنەری خاتوو تێرازا مەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، بە یاوەریی جۆن وێلكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و مارتن وار كۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا كاری هاوبەشی ئەمنیی نێوان بەغدا و هەولێر و هاوپەیمانان و پرۆسەی ڕێكخستنەوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران و، لەمبارەیەوە شاندی میوان جەختیان كردەوە كە لەگەڵ هاوپەیمانان لەسەر ڕێكخستنەوە و بەمۆدێرنكردنی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانان بۆ جێگیركردنی سەقامگیری و ئاسایش لەو ناوچانەی لە تیرۆر ڕزگار بوون، كردەوە. هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كە لە ڕابردوودا ئەنجامی باشی هەبووە‌، دووپات كرایەوە و شاندی میوان پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو هەماهەنگییە نیشان دا.

لای خۆیەوە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و هاوكارییە سەربازییەكانی بەریتانیای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و ئامادەییی هەرێمی كوردستانی بۆ هەر هەماهەنگی و هاوكارییەكی سەربازی لەگەڵ بەغدا و هاوپەیمانان بۆ ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش دووپات كردەوە.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە و دواپێشوەچوونەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.





ئەم هەواڵە 3097جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad